بەتاڵکردنەوەی ڕەفە و كەنتۆرەکان لەلایەن منداڵەوە، هەڕەمەکی یان تەنها بۆ تێکدانی ماڵەکە نییە!
لەم قۆناغەدا، منداڵ لە ڕێگەی دەربڕینی حەزی پشکنین و فێربوونی پەیوەندی هۆکار و ئەنجام هەوڵ دەدات جیهانی دەوروبەری بناسێت. فڕێدانی شتەکان و دەرهێنانیان یارمەتی گەشەکردنی ماسوولکەکانی دەست و هاوئاهەنگی نێوان چاو و دەست دەدات.


چەند رێنماییەک بۆ مامەڵەکردن:

١: رەفەی مەترسیدار دابخە: ئەو ڕەفانەی شتی تیژ یان شکێنراویان تێدایە بە قفڵی تایبەتی منداڵ بپۆشه.


٢: شوێنێکی تایبە تی بۆ ئاماده بکە:
رەفەیەکی نزم بە شتی سەلامەت (وەک پەڕۆ، قاپ یان سندوقی پلاستیکی) پڕ بکە تا بە ئازادی یاری تێدا بکات.


٣: فێری کۆکردنەوەی بکە: کاتیک یاریەکە تەواو بوو، بەیەکەوە بە شیوازی یاری شتەکان بگەرێنەوە شوینی خویان.