دوای تەمەنی یەک ساڵی گەشەی منداڵ پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە، پاراستنی هەندێک ڕەفتار و نەریتی ساوا بوون لەم تەمەنەدا دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی گەشەی ئاخاوتن و توانای سەربەخۆیی منداڵ.
ئەو ٥ ڕەفتارەی پێویستە دەستبەرداری بین چین:
١: بەردەوامیدان بە مەمە شوشە: کاریگەری خراپی لەسەر شێوازی ددانەکان و گەشەی ماسولکەکانی دەم دەبێت.
٢: پێدانی خواردنی زۆر نەرم و شلاو: پێویستە منداڵ فێری جوین و بەکارهێنانی ددانەکانی ببێت.
٣: پشت بەستن بە شاشە: گەورەترین ڕێگرە لە پێشکەوتنی زمان و پەیوەندی کۆمەڵایەتی.
٤: وەڵامدانەوەی ئاماژەکان لە بڕی وشە: کاتێک منداڵ داوای شتێک دەکات بە ئاماژە ڕاستەوخۆ پێی مەدە بەڵکو هانی بدە ناوەکەی بڵێت.
٥: ڕێگریکردن لە خۆپڕتاوکردن ( سەربەخۆیی ): ڕێگە بدە بە دەستەکانی خۆی خواردن بخوات و یاری بکات تا هەستە جەستەییەکانی گەشە بکات.
وەڵامێک بنووسە