١: پەیوەندی چاو: لە جیاتی ئەوەی لە ژوورێکی ترەوە هاوار بکەیت، دانیشە ئاستی منداڵەکە و دەستت بخە سەر شانی و سەیری چاوەکانی بکە و بە دەنگێکی ئارام قسەی لەگەڵ بکە.
٢: ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە: پێش وەختە منداڵەکە ئاگادار بکەوە لەوەی پێوستە بیکات بۆ نموونە منداڵ حەز ناکات لە ناکاو لە یارییکردن بیپچڕێنیت پێیان بڵێ لە دوای ١٠ خولەک دەبێت یاریەکان کۆ بکەیتەوە ئەمە وایان لێدەکات خۆیان ئامادە بکەن.
٣: کورت و پوخت قسە بکە: زۆر قسەکردن و سکاڵاکردن وادەکات مێشکی منداڵ بلۆک ببێت بۆ نموونە تەنها بڵێ تۆپی سەرزەویەکە هەڵبگرە تکایە.
٤: هەڵبژاردن بدە بە منداڵەکەت لە جیات فەرمان: لە جیاتی ئەوەی بڵێیت پێڵاوەکانت لە پێبکە کە ڕەنگە ئەوکات بڵێی نەخێر بڵێ: پێڵاوە سوورەکانت لا پێ دەکەیت یان شینەکە ئەمە هەست بە کۆنترۆڵکردنی منداڵ دەدات.
٥: گوێگرتنی نموونەیی: ئەگەر دەتەوێت منداڵەکەت گوێت لێ بگرێت، تۆش دەبێت گوێی لێ بگریت کاتێک قسە دەکات سەیری بکە و مۆبایلەکەت دابنێ.
وەڵامێک بنووسە