زۆرێک لە دایک و باوکان نازانن ئایا چ کاتێک گونجاوە بۆ ئەوەی جێگای خەوی منداڵەکانیان جیا بکەنەوە

لێرەدا باس لەوە دەکەین کە چ کاتێک گونجاوە بۆ جیاکردنەوەی جێگای خەوی منداڵەکەت:

١: جیاکردنەوەی جێگای خەو باشتر وایە لە تەمەنی ٦ مانگی بۆ ٦ ساڵی منداڵ لە ناو جێگەی تایبەتی خۆی بەلام لە هەمان ژووری دایک و باوک بخەوێنرێت ئەمە مەترسیەکانی خەواڵوویی دایک و باوک و زیان گەیاندن بە منداڵەکە کەم دەکاتەوە.

٢: جیاکردنەوەی ژووری خەو لە تەمەنی ٢ بۆ ٣ ساڵی ئامادەکاری بۆ بکرێت و وردە وردە ژووری منداڵ جیابکرێتەوە، لەم تەمەنەدا منداڵ وردە وردە هەستی سەربەخۆیی بۆ دروست دەبێت و دەتوانێت تێبگات کە ژوورەکەی شوێنی تایبەتی خۆیەتی.

بۆچی جیاکردنەوەی ژوور گرینگە:

١: پاراستنی نهێنی هاوسەری: بۆ ئەوەی منداڵ دوور بێت لە بینینی هەر دیمەنێکی تایبەتی نێوان دایک و باوک.

٢: سەربەخۆیی: منداڵ فێردەبێت کە دەتوانێت بە تەنها زاڵ ببەت بەسەر ترسەکانیدا.

٣: ئارامی دەروونی: خەوێکی قوڵتر و ئارامتر بۆ دایک و باوک و منداڵەکەس دابین دەکات.