کاتی تایبەت بە تەنیا بۆی تەرخان بکە ڕۆژانە لایەنی کەم ١٥ تا ٢٠ خولەک کاتی تایبەت تەنیا بۆ منداڵە گەورەکەت تەرخان بکە بە بێ ئەوەی بچووکەکان لەوێ بن یاری لەگەڵ بکە چیرۆکی بۆ بخوێنەوە یان قسەی لەگەڵ بکە.

١: هەرگیز پێی مەڵێ سەیری خوشکەکەت بکە چەند ئاقڵە تۆش وابە یان تۆ گەورەیت نابێت وابکەیت.

٢: هەستی پێببەخشە کە ئەو هاوکارێکی گرینگە بۆ نموونە پێی بڵێ کامە جل لەبەر براکەت یان خوشکەکەت بکەم با بە دڵی تۆبێت.

٣: کاتێک بچووکترین کاری باش بۆ بچووکەکە دەکات زۆر دەستخۆشی لێبکە و پێی بڵێ سوپاس کە خوشکێکی ئەوەندە میهرەبانیت تۆمان زۆر خۆشدەوێت.

٤: لەسەر زاری منداڵە بچووکەکەوە قسەی بۆ بکە کاتێک بچووکەکەت زەردەخەنە دەکات یان سەیری دەکات بە گەورەکە بڵێ سەیرکە چەند تۆی خۆشدەوێت.

٥: تێگەیشتن لە هەستەکانی ئەبێ بزانی کە بوونی مندالێکی تر بۆ ئەو زەحمەتە هەتا ڕادێت کاتی پێویستە بۆیە لەو کاتەدا منداڵە گەورەکەت پێویستی بە دیاریە بە خۆشەویستیە.