بەتاڵکردنەوەی ڕەفە و كەنتۆرەکان لەلایەن منداڵەوە، هەڕەمەکی یان تەنها بۆ تێکدانی ماڵەکە نییە!
لەم قۆناغەدا، منداڵ لە ڕێگەی دەربڕینی حەزی پشکنین و فێربوونی پەیوەندی هۆکار و ئەنجام هەوڵ دەدات جیهانی دەوروبەری بناسێت. فڕێدانی شتەکان و دەرهێنانیان یارمەتی گەشەکردنی ماسوولکەکانی دەست و هاوئاهەنگی نێوان چاو و دەست دەدات.
چەند رێنماییەک بۆ مامەڵەکردن:
١: رەفەی مەترسیدار دابخە: ئەو ڕەفانەی شتی تیژ یان شکێنراویان تێدایە بە قفڵی تایبەتی منداڵ بپۆشه.
٢: شوێنێکی تایبە تی بۆ ئاماده بکە: رەفەیەکی نزم بە شتی سەلامەت (وەک پەڕۆ، قاپ یان سندوقی پلاستیکی) پڕ بکە تا بە ئازادی یاری تێدا بکات.
٣: فێری کۆکردنەوەی بکە: کاتیک یاریەکە تەواو بوو، بەیەکەوە بە شیوازی یاری شتەکان بگەرێنەوە شوینی خویان.
وەڵامێک بنووسە