یەکێک لەو ئازارانەی کە خانمان مانگانە بەدەستیەوە دەناڵێنن ئازاری سووڕی مانگانەیە بۆیە لێرەدا کۆمەلێک ڕێنمایی دەخەینە ڕوو بۆ ئەوەی لە کاتی سووڕی مانگانە هەندێک لە ئازارەکە کەم بکەینەوە:
١: گەرمی و چای سروشتی: دانانی ئاوی گەرم ( کیسەی گەرمکەرەوە ) لەسەر ژێر سک، لەگەڵ خواردنەوەی چای گوڵەبەیبوون یان زەنجەبیل.
٢: وەرزش کردن: ئەنجامدانی کۆمەڵێک وەرزشی سووک وەکو پیاسەکردنی هێواش یان ڕاهێنانی یۆگا ئازار کەم دەکاتەوە.
٣: دوورکەوتنەوە لە خوێ و کافایین: قاوە و خواردنی زۆر سوێر کەم بکەرەوە چونکە پڕبوونی زگ و گرژبوونی ماسولکە زیاد دەکەن.
سەرچاوە: دکتۆرە شێنێ بەگزادە
وەڵامێک بنووسە