هەموو کۆکەیەک لە شەواندا بە مانای هەڵامەت نایەت بەڵکو دەکرێت ئەمانە هۆکارەکانی بێت:
١: ڕەبۆ: یەکێکە لە باوترین هۆکارەکانی کۆکەی شەوانە لە منداڵاندا کە نیشانەکانی ئەمانەن
١: کۆکەکە زۆرجار لە شەواندا یان بەرەبەیاندا زیاتر دەبێت.
٢: ڕەنگە بە چالاکی جەستەیی پێکەنین یان بەرکەوتن بە هاندەرەکان وەکو ( سەرما، یان حەساسیەت) خراپتر بێت.
٣: هەندێک جار لەگەڵ خێزە خێزی تەنگە نەفەسی یان هەستکردن بە پەستانی لەسەر سنگ دەبێت.
٢: ڕژانی دیزەی لووت: دواوەی قوڕگ ( دیاردەی دیزەی لووت ) ڕژانی دیزەی لووت بۆ قوڕگ دەبێتە هۆی هەستکردن بە وروژان لە قوڕگ و کۆکەی شەوان بە تایبەت لە کاتی خەوتن ئەمەش نیشانەکانیەتی:
١: هەستیاری وەرزی
٢:هەوکردنی ڤایرۆسی
٣: گرفتی لووت یان ئاوی لووت
٤: خورانی لووت و چاو
٥: هەستکردن بە ماددەیەک لە قوڕگدا
٣: گەڕانەوەی ترشەلۆکی گەدە بۆ سورێنچک: لە هەندێک منداڵاندا دەبێتە هۆی کۆکەی بەردەوام بە تایبەت لە شەواندا نیشانەکانی ئەمانەن:
١: کۆکەی شەوان
٢: هەستکردن بە تفت بوون یان گەڕانەوەی ناوەڕۆکی گەدە
٣: ئازاری سک لەگەڵ هەستکردن بە سووتانەوەی دڵ
٤: دڵەکزێ
٥: هەندێک جار هەناسە تەنگی و گڕبوونی دەنگ
٤: هەوکردنی ڤایرۆسی درێژخایەن بە تایبەت بە وەرزی سەرمابوون: دوا بەدوای هەوکردنی ڤایرۆس و سەرمابوون ڕەنگە کۆکەکانت درێژە بکێشن بە تایبەت شەوانە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک نیشانەکانی ئەمانەن:
١: کۆکەی وشک یان بەڵغەم
٢: خراپتربوونی دۆخەکە لە شەواندا
٣؛ بەردەوامبوونی کۆکە
وەڵامێک بنووسە