لە پەروەردەکردنی منداڵدا سزادان یەکێکە لە شێوازەکانی پەروەردەکردنی منداڵان، کە بۆ زۆر لایەن سوودی دەبێت بۆ منداڵەکە، بەڵام جۆری سزادانەکە دەگۆڕێت زۆرجار دایکان و باوکان بە مەبەستی سزادان پەنا دەبەنە بەر لێدان کە ئەمەش کاریگەرییەکی یەکجار قووڵ دروست دەکات لەسەر منداڵان، ئەمانەی خوارەوە ئەم جۆرە سزادانانەن کە کاریگەری خراپ لەسەر منداڵ جێدەهێڵن.
١: لێدان ( ئازاری جەستەیی ): منداڵ فێر نابێت کە ئەو ڕەفتارە هەڵەیە تەنها فێری شاردنەوەی شت دەبێت.
٢: دوورکەوتنەوە و قسەدابرین: مەترسیدارترین سزا خۆشەویستی بە مەرجە لەسەر دەروونی منداڵ منداڵ فێردەبێت کە دەبێت بە دڵی هەمووان بێت تاوەکو خۆشیان بوێت.
٣: سەرزەنشتکردن و شکانەوە لە پێش خەڵکی: باسکردنی هەڵەکان لە پێش خەڵک وا دەکات ڕق لە لای منداڵ دروست ببێت، رێنمایی کردن پێویستە لە ماڵەوە بێت بە تەنها.
٤: قەدەغەکردنی هەموو شتێک: لەسەر یەک هەڵە چونەدەر و یاریکردن و هەموو بەیەک کات قەدەغەبکەیت، ئەمە نەک سوود بەڵکو زیانی گەورە لەسەر هەست و کەسایەتی منداڵ دادەنێت.
٥: ڕێنماییکردنی منداڵ بە درێژخایەنی: باسکردنی هەڵە و رێنمایی دورودرێژ نەک سوود بەڵکو منداڵ گوێی لێناگرێت، ڕوونکردنەوەی زیانی ئەو کارە بە هێمنی و لەسەرخۆیی بەسوودترە.
ئەوەی بەڕاستی سوودبەخشە گوێگرتن، هاوسۆزی، هێمنیە کە وادەکات منداڵەک هەست بە هەڵەی خۆی بکات و لێی تێبگات تاوەکو دووبارەی نەکاتەوە.
وەڵامێک بنووسە