دکتۆر حەسەن خۆشناو پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو، ڕێنمایی دایکان و باوکان دەکات کە منداڵان لە خوار تەمەنی ٤ ساڵییەوە بە هیچ شێوەیەک شاشە بەکارنەهێنێت، وا باشترە لە دوای تەمەنی ٦ ساڵییەوە ئەگەر منداڵەکە شاشەی بەکارهێنا بە شێوەیەکی رێک و پێک بەکاربهێنرێت، وە هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو ژوورەی کە منداڵ شاشەی تێدا بەکاردەهێنێت ژوورێکی ڕووناک بێت، وە شاشەکە بە دووری بگرێت وە ڕووناکی شاشەکە کەم بکرێتەوە، وە کاتەکەی لە ڕۆژبێت نەوەک لە شەوان و لە کاتی خەوی منداڵەکە بێت، چونکە ئێمە دەزانین کە بەکارهێنانی شاشە منداڵەکان تووشی زۆر گرفت دەکەن وە یەکێک لە گرفتەکان ( وشک بوونی چاوەکان، دروستبوونی هەستیاری لە چاوی منداڵان، دروستبوونی سەرئێشە و ئاڵوودەبوون بە شاشە، هەروەها گرژبوونی ماسولکەکانی چاو لە کاتی تەرکیز کردنی زۆر کە ڕەنگە ببێتە هۆی چاو کزی یاخود خێلی چاوەکان )
← بە پێی ڕەفتاری باوک بزانە منداڵەکەت لە داهاتوو چۆن دەردەچێت!
ئەگەر ئەم جۆرە سزایانە بەکاردەهێنیت بۆ منداڵەکەت هەر ئێستا بوەستە! →
وەڵامێک بنووسە