بێگوومان ڕەفتاری دایک و باوک کاریگەریەکی گەورە دەکەنە سەر کەسایەتی منداڵ وە باوک بە تایبەت دەتوانێت کاریگەریەکی گەورە جێبهێڵێت لەسەر منداڵەکەی.

١: ئەو باوکەی شەڕانگێزە: منداڵەکەی ترسنۆک و توڕە دەردەچێت.

٢: ئەو باوکەی لە منداڵ دەدات: منداڵەکەی رق لە دڵ و تۆڵەسێنەوە دەردەچێت.

٣: ئەو باوکەی یاری لەگەڵ منداڵ دەکات: ئیزەت نەفسێکی بەهێز بۆ منداڵ بنیاد دەنێت.

٤: ئەو باوکەی خۆشەویستی بۆ خێزانی دەردەبڕێت: منداڵەکەی لە ڕووی سۆزداریەوە هاوسەنگ دەبێت.

٥: ئەو باوکەی گرنگی بە هەستی منداڵ دەدات: منداڵەکەی دەروونی سەلامەت دەبێت.