بۆ ئەوەی قسەکردنی منداڵەکەت گەشە پێبدەیت و ئاسانی بکەیت دەتوانیت وشە بخەیتە سەر وشەی منداڵەکەت
ئەمە چۆن بکەین؟
کردارەکان وەک ( بڕۆ، بوەستە، بخۆ، یاریبکە، فڕێبدە، بگرەوە، بخۆرەوە )
ئامرازەکانی کات و شوێن وەک ( لەناو، لەسەر، دەرەوە، ژێرەوە)
ئاوەڵناوەکان وەک ( گەورە، بچووک، ڕەنگەکان، گەش، تاریک، نەرم، هێواش، خێرا)
ناوەکان وەک ( شتەکان، یارییەکان، خواردنەکان، مرۆڤەکان)
بۆنموونە منداڵەکەت دەڵێت ( بای بای ) تۆ لێرەدا وشەیەکی تر زیاد بکە وەکو ( بای بای بابە گیان )
مندالەکەت دەڵێت ( بوەستە ) تۆ لێرەدا دەتوانیت وشەیەکی تر زیاد بکەیت وەکو ( بوەستە تۆپەکە )
منداڵەکەت دەڵێت ( یارمەتی ) تۆ لێرەدا دەتوانیت وشەیەکی تر زیاد بکەیت وەکو ( یارمەتیم بدە دایە)
بەم شێوازە منداڵەکەت سەبرسەبر فێرە وشەی نوێ و دروستکردنی ڕستە دەبێت وە کارئاسانیەکی باشی بۆ دەکات کە خێراتر دەست بە قسە بکات.
وەڵامێک بنووسە