خواردنی نا تەندروست وەک خواردنە خێراکان و شیرینیەکان ئەگەر بە بڕێکی زۆر یاخود بە شێوازێکی ڕۆتینی دایکێکی دووگیان بیانخوات دەکرێت کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی دایکەکە و منداڵەکە هەبێت.

کاریگەرییە خراپەکانی لەسەر دایکەکە:

١: زیادبوونی کێشی نا ئاسایی لە کاتی دووگیانی.

٢: زیادبوونی ئەگەری تووشبوونی شەکرەی کاتی دووگیانی.

٣: زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە بەرزی پەستانی خوێن لە کاتی دووگیانی.

٤:وەرگرتنی برێکی کەم لە پێویستی ڤیتامینەکان وەک ( ئاسن، فۆلیک ئەسید، فایبەر ).

بۆیە گرینگە دایکان لە کاتی دووگیانی گرینگی تەواو بدەن بە خواردنەکانیان و خۆیان بەدووربگرن لە خواردنە نا تەندروستەکان تاوەکو بتوانن دووگیانیەکی تەندروست بەسەربەرن و منداڵێکی تەندروستیان هەبێت.