پلەی گەرمی ژوورێکی خەوتنی نموونەیی بۆ منداڵ دەبێت لە نێوان ( ١٦ بۆ ٢٠ ) پلەی سیلیزی دا بێت، ئەگەر ژووری خەوتن ١٨ پلە بێت ئەوا منداڵ لە گەرما بوون بە دوور دەبێت و خەوێکی قوڵتری دەبێت

دایکان خۆتان بە دوور بگرن لە بەکارهێنانی بەتانی قوڕس بۆ منداڵ لە جێی ئەوە جلێکی تەنکی یەک پارچەی لەبەر بکە بۆ ئەوەی لەکاتی خەودا بێزاری نەکات

ئەگەر ویستت بزانی منداڵەکەت سەرما یان گەرمایەتی لە کاتی خەودا دەست لە ملی و پشتی بدە وەکو تاقیکردنەوەی پلەی گەرمی لەشی

دایکان هەمیشە ترسیان لە سەرما بوونی منداڵەکەیانە بێ ئاگان لەوەی کە گەرمی زۆر بۆ منداڵ هۆکارێکە بۆ مردنی لەناکاوی کۆرپەلە بە تایبەت لە تەمەنی خوار ٣ مانگی، هەر بۆیە خەوتنی منداڵ لە کەشووهەوای گونجاودا زۆر یارمەتیدەرە بۆ گەشەی تەندروستی منداڵەکە.