ئاسوودەکردن و هێورکردنەوەی منداڵی ساوا (کۆرپە)
یەکیکه لە گەورەترین تەحەدییە کانی دایک و باوکان، بەڵام بە تێگەیشتن لە پێداویستییە کانی منداڵەکە، دەتوانێت بە ئاسانی ئارامی پێببەخشیت.

لێرەدا گرنگترین ئەو ڕێگایانە دەخەینە ڕوو کە یارمەتیی ئاسوودەبوونی منداڵی ساوا دەدەن:
١: دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان:
پێش هەر شتێک، دڵنیابەرەوە کە هۆکاری گریانی کە یەکێک لەم شتانە نییە:
تێربوونی سک: ئایا منداڵەکە برسییەتی؟ (تەنانەت ئەگەر کەمێک پێش ئێستاش شیری خواردبێت).
پاککردنەوە: پێویستی بە گۆڕینی دایبی (حەفازە) هەیە؟
پلەی گەرمی: ئایا زۆری سەرمایه یان زۆر گەرمایه؟ (پشکینینی پشتی مل یان سکی منداڵەکە باشترین ڕێگایه بۆ زانینی ئەمه).


٢: بەکارهێنانی تەکنیکی (پێچانەوە):
پێچانەوەی منداڵەکە بە شێوازێکی نەرم بە بەتانییەکی سووک، هەستی ناو ڕەحمی دایکی بیردێنێتەوە ئەمه ڕێگری دەكات لە جووڵەی لەپڕی دەست و قاچەکانی کە زۆرجار دەترسێنێت و لە خەو ڕایان دەچەنێت.


٣: جووڵەی هێواش و لەرزاندن:
منداڵی ساوا ڕاهاتووە لەسەر جووڵە کاتیک لە سکی دایکیدا بووه.
منداڵەکە لە باوەش بگرە و بە هێواشی لە ڕزۆکی پێبکه.
پیادە کردن بە منداڵەکەوە لە ناو ماڵدا یان دانانی لە ناو عارەبانەدا.


٤: دەنگە دەنگ کردن:
منداڵ لە ناو ڕەحمدا ڕاهاتووە بە دەنگی بەردەوام و بە رز (دەنگی لێدانی دل و ڕۆشتنی خوێن).
بەکارهێنانی دەنگی (شیشاندن) بە دەمی خۆت لە نزیک گویی منداڵەکە.
کارپیکردنی ئامێرێک یان دەنگی پانکه، یان دەنگی باران که یارمەتی خەوتیان دەدات.


٥: شیلانی جەستە (مەساج کردن):
شیلانی پێست بە نەرمی و بە بەکارهێنانی زەیتی تایبەتی منداڵ، دەماره کانی ئارام دەكاتەوە. ئەگەر منداڵەکە غازاتی هەبوو، قاچەکانی وە ک پایسكیل لیبکه بەر وو سکی تا غازاته کەی دەربچیت.


تێبینییەکی گرنگ:
ئەگەر هەموو ئەم ڕێگایانەت تاقیكردەوە و منداڵەکە هێشتا بە بەردەوامی و بە کوڵ دەگريا، پێویسته سەرەتا دڵنیابیتەوە که نەخۆش نییە یان تای نییە، و لە کاتی پێویستدا سەردانی پزیشکی منداڵان بکه.