کاتێک منداڵەکەت تووڕە دەبێت و دەگریت سروشتییە کە هەندێک جار تۆش تووڕە ببیت، بەتایبەت کاتێک هەمان هەڵوێست دووبارە دەبێتەوە یان کاتێک خۆت ماندوویت.
داواکراو ئەوە نییە هەموو جاریک هێمن بیت، بەڵام هەوڵبدە نەهێڵیت تووڕەیی تۆ تووڕەیی ئەو زیاتر بکات.
لە کاتی تووڕەبوونیدا:
١: ساتێک بوەستە بۆ ئەوەی هێمن ببیەوە پیش ئەوەی وەڵام بدەیتەوە.
لییگەڕی دەربڕین لە تووڕەییەکەی بکات و بگریێت، مادام لە شوێنێکی ئارامدا بەبێ ئەوەی هەوڵبدەیت دەستبەجی هەستەکانی ڕابگریت.
٢: لیی نیزیک ببەوە و پیی بڵی: ( تۆ دڵگرانیت، تووڕەییت ) ناوی ئە و هەستەی پی بڵی کە پێیەوە دەناڵینیت و یارمەتی بدە لە هۆکاری تووڕەبوونەکەی تێبگە.
٣: سنووری روون دابنی: (دڵگرانبوون ئاساییە، بەڵام لێدان و ئازاردان ڕێگەپێدراو نییە ).
ئەگەر پێویستی بە کەمێك مەودا و کات هەبوو تا ئارام دەبێتەوە و پیی ببەخشه، بەڵام وەکو سزا پشتگوێخستن بەکارمەهێنە.
٤: دواتر دوای ئەوەی ئارام بووەوە، قسەی لەگەڵ بكە دەربارەی ئەوەی روویدا و یارمەتی بدە بۆ فێربونی رێگەی باشتر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تووڕەییەکەیدا.
گرنگ ئەوە نییە کە تووڕە نەبێت، گرنگ ئەوەیە کاتێک تووڕەیە چۆن رەفتار دەكەیت.
وەڵامێک بنووسە