بێگوومان دایک و باوکان کاتێک دەبینن کە منداڵەکەیان تووڕەیە یاخود دەگرێت هەوڵ دەدەن بە هەر شێوازێک بێت هێوری بکەنەوە بۆیە زۆرجار هەوڵ دەدەن بە شێوازی کۆمیدی لەگەڵ منداڵەکە مامەڵە بکەن کە بێئاگان کە ئەمە کاریگەری خراپ دەخاتە سەر منداڵەکە بۆیە لێرە باس لەو هەڵانە دەکەین کە دایک و باوکان ئەنجامی دەدەن بەرامبەر بە منداڵەکەیان:

١: داوا لە منداڵەکەت دەکەیت کە دەستبەجێ لە گریان بوەستێت.

٢: بە دەنگڕکی بەرز هاوار دەکەیت تا گوێڕایەڵ بێت ( گوێمان لێ بگرێت ).

٣: گاڵتە بە گریانەکەی مەکە یان لاسایی شێوازی گریانەکەی مەکەوە.

٤: پشتگوێی مەخە وەک سزادانێک بۆی.

٥: ناچاری مەکە داوای لێبوردن بکات لە کاتێکدا هەشتا لە لووتکەی توڕەبووندایە.

٦: هەوڵ مەدە کێشەکە چارەسەر بکەیت لە کاتێکدا خۆت تووڕەیت.