١: کاتێک منداڵەکەت دەیەوێت تواناکانی خۆی بەدەر بخات: تۆ هەوڵ مەدە تواناکانی بە کەم نیشان بدەیت یاخود هەوڵ بدەیت بیوەستێنیت.

٢: کاتێک خۆی خەریکی چارەسەری کێشەیەکە: بەردەوام مەڵێ ئەم ئەم کارە مەکە یان بەم شێوەیە بیکە هەندێک جار باشترین یارمەتی بۆ منداڵ ئەوەیە ڕێگە بدەیت چەند ساتێک خۆی بیر بکاتەوە.

٣: کاتێک لە توندی تووڕەییدایە منداڵەکەت: لە کاتی تووڕەیی و گریانی منداڵەکەتدا کاتی ئامۆژگاریکردن نییە چونکە منداڵ لەو کاتانەدا ناتوانێت گرینگی بە ئامۆژگاریەکانت نادات.

٤: کاتێک خۆی لە هەڵەکە ناڕەحەتە: کاتێک شتێک دەشکێنێت یاخود هەڵەیەک دەکات پێویست ناکات تۆ دووبارە هەڵەکانی بیر بهێنیتەوە.

٥: کاتێک تازە لە قوتابخانە گەڕاوەتەوە: هێشتا جانتاکەی دانەناوە پرسیاری نمرەو ئەرکەکانی ڕاستەوخۆ لێمەکە چونکە ئەو پێویستی بە پشووە.

٦: کاتێک خۆی هاتووە دەردەدڵی دەکات: ئەگەر لە ناوەڕاستی قسەکانیدا ئاگاداری بدەیتێ یاخود ئامۆژگاری بکەیت ڕەنگە جارێکی تر نەیەتەوە لات.

٧: کاتێک بەراوردی دەکەیت بە هاورێکانی یاخود خوشک یان براکانی: لەوانەیە لەو ساتەدا بێدەنگ بێت و وەڵام نەداتەوە بەڵام لە مێشکی پرسیار دروست دەبێت و هەست بە کەمی دەکات.

٨: کاتێک خۆت توڕەیت: کاتێک خۆت توڕەیت و کۆنتڕۆڵی خۆت لەدەستداوە تێبینی ئامۆژگاری پەروەردەیی بۆ چەند خولەکێک دوا بخە چونکە ئەگەری هەیە شتێک بڵێیت کە دواتر خۆت لێی پەشیمان ببیتەوە.