١: گەر دەتەوێت منداڵەکەت کەسایەتیەکی جوانی هەبێت ئەوا خۆت ڕەفتاری جوان لەبەردەم منداڵەکەت ئەنجام بدە، چونکە منداڵەکان بەر لەوەی گوێ بۆ قسەکانمان بگرن سەیری ڕەفتارەکانمان دەکەن.
٢: پێویست ناکات هەمیشە پێی بڵێت چی بکات و چی نەکات، خۆت ئەرکی بدەرێ با هەوڵ بدات ئەم ئەرکە جێبەجێ بکات هەموو شتێکی بۆ ئاسان مەکە.
٣:هەوڵەکانی منداڵەکەت بەرز بنرخێنە نەک تەنها دەرئەنجامەکانی، چونکە هەموو جارێک هەوڵەکانی دەرەنجامی نابێت بۆیە پێویستە لەسەر هەوڵەکانی دەستخۆشی لێبکەیت.
٤: منداڵەکەت خۆش بووێت و خۆشەویستی نیشان بدە بەڵام لەگەڵ ئەوەدا با یاسایەکی پتەو و جێگیرت هەبێت، بۆ ئەوەی منداڵەکەت بزانێت لە پاڵ هەبوونی خۆشەویستی یاساش بوونی هەیە.
وەڵامێک بنووسە