منداڵێک کە پێی دەوترێت خۆشمدەوێیت:

١: بڕوابەخۆبوونێکی ناوەکی جێگیر: پێویستی بەوە نییە بەردەوام خۆی بسەلمێنێت، بەهای خۆی بە ڕای خەڵکییەوە نابەستێتەوە.

٢:توانای دروستکردنی پەیوەندی تەندروست: شێتانە پەیوەستی کەس نابێت و لە نزیکبوونەوەش ڕاناکات، چونکە فێربووە کە خۆشەویستی ئارامییە.

٣: زیرەکی سۆزداری بەرزتر: دەزانێت چۆن دەربڕین لە هەستەکانی بکات بەبێ شەرمکردن یان شەڕەنگێزی.

٤: نەرموونیانی دەروونی لە کاتی شکستدا: شکست درز ناخاتە سەر کەسایەتی چونکە دەزانێت خۆشەویستی بێ مەرجە.

٥: سەربەخۆییەکی تەندروست: نە لەسەربەخۆیی دەترسێت نە لە نزیکبوونەوە خاوەن هاوسەنگیەکی دەگمەن دەبێت.

مندالێک کە بێبەشە لە خۆشەویستی:

١: لاوازی لە بەهادان و رێزگرتن لە خود: بەهێز دیارن بەڵام لە ناوەوەیدا بەردەوام بەدوای پشتراستکردنەوە و دڵنیاییدا دەگەڕێت.

٢: ترس لە ڕەتکردنەوە: ڕەنگە ڕەزامەندی خەڵکی بخاتە پێش خۆیەوە.

٣: پەیوەندی ناسەقامگیر و سەراوژێر: یان پەیوەست بوونی لە ڕادەبەدەر یان ساردیی سۆزداری بەرگریکارانە.

٤: هەستیاری زۆر بەرامبەر بە رەخنە: چونکە دەنگی ناوەوەی لەسەر دڵنیاکردنەوە بنیات نراوە.

٥: بەستنەوەی دەستکەوت بە شایستەییەوە: ئەگەر بەهرەمەند یان تایبەت نەبم خۆشەویست نابم.