هێڵنجدان و دڵتێکەڵهاتن (کە بە نەخۆشیی بەیانیان ناودەبرێت، چونکە لە بەیانیاندا زیاترە بەڵام لەوانەیە لە هەموو کاتێکدا ڕووبدات) یەکێکە لە باوترین نیشانەکانی دووگیانی، بەتایبەت لە سێ مانگی یەکەمدا. ئەمە سەرەکیترین هۆکارەکانی لەخۆدەگرێت:
هۆکارە سەرەکییەکان:
١: گۆڕانی هۆرمۆنەکان: بەرزبوونەوەی خێرای هۆرمۆنی HCG (کە پێی دەوترێت هۆرمۆنی دووگیانی) و هەروەها هۆرمۆنەکانی ئێسترۆجین و پرۆجیسترۆن کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر کۆئەندامی هەرس هەیە و دەبنە هۆی خاوتربوونەوەی جووڵەی گەدە.
٢: هەستیاریی زۆر بە بۆن و تام: لە کاتی دووگیانیدا، خانمان هەستیارییەکی توندیان بۆ بۆنەکان (وەک بۆنی چێشتخانە، قاوە، یان پاککەرەوەکان) دەبێت، کە ئەمەش خێرا دەبێتە هۆی دروستبوونی هەستی هێڵنجدان.
٣: گۆڕانکاری لە گەدە و هەرسدا: هۆرمۆنی پرۆجیسترۆن ماسولکەکانی کۆئەندامی هەرس خاو دەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی پڕۆسەی هەرسکردن و هەستی گرژبوون یان تێکچوونی گەدە.
٤: شەکەتی و فشاری دەروونی: ماندووبوونی جەستەیی زۆر یان دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی کاریگەریی نەرێنیان لەسەر باری تەندروستیی دایکەکە هەیە و نیشانەکان قورستر دەکەن.
٥: دابەزینی شەکری خوێن: لە سەرەتای دووگیانیدا، گۆڕانکاری لە سووڕی خوێن و ئاڵوگۆڕی ماددە خۆراکییەکان لەگەڵ کۆرپەلەدا دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی شەکری خوێن، کە یەکێکە لە هۆکارەکانی سەرەگی دڵتێکەڵهاتن.
چەند ڕێنماییەکی سادە بۆ کەمکردنەوەی هێڵنجدان:
١: خواردنی ژەمی بچووک لە کاتی جیاوازدا: لە شوێنی سێ ژەمی گەورە، ڕۆژانە ۵ بۆ ٦ ژەمی بچووک بخۆ بۆ ئەوەی گەدە هەر بە خاڵی نەمێنێتەوە.
٢: دوورکەوتنەوە لە بۆنە توندەکان: خۆت لەو بۆن و کاڵایانە بە دوور بگرە کە دڵتێکەڵهاتنت بۆ دروست دەکەن.
٣: خواردنی پەتاتەی برژاو یان بیسکویتی وشک: پێش هەستان لە خەو بەیانیان، خواردنی چەند پارچە بیسکویتی وشک (هەمیشە لە تەنیشت بێدەخوەکەتەوە هەبێت) یارمەتیدەرە.
٤: خواردنەوەی شلەمەنی بە بڕی کەم: لەبری ئەوەی بڕێکی زۆر ئاو لە یەک کاتدا بخۆیتەوە، لە درێژایی ڕۆژدا بە قوم قوم ئاو یان شلیک بخۆوە.
وەڵامێک بنووسە