کەمی ئاسن دەبێتە هۆی کەمخوێنی ئەم نیشانانە ئاگادارت دەکەنەوە بۆ ئەوەی زوو بیاناسیت وە چارەسەری بکەیت.
١: ڕەنگ زەردی: ڕوخسار، لێو ناوەوەوی پێڵووی چاو ڕەنگی زەرد دەبێت.
٢: ماندووبوون و بێهێزی: منداڵەکە زوو ماندوو دەبێت و کەمتر یاری دەکات.
٣: هەناسەبڕکێ: لە کاتی یاریکردن یان سەرکەوتنە سەر پلیکانە هەناسەی دەبڕێت.
٤: سەرئێشە و سەرگێژی: زۆرجار سەری دەئێشێت یان هەست بە سەرگێژی دەکات.
٥: کەمی ئارەزووی خواردن: حەز بە نان خواردن ناکات و خواردنی کەم دەخوات.
٦: توڕەیی و ناسازگاری: زوو دڵگران دەبێت و زۆر دەگری یان توڕە دەبێت.
٧:لاوازی سەرنج و فێربوون: گرفتی هەیە لە سەرنجدان و لە وانەکانی قوتابخانە.
٨: نینۆکی لاواز: نینۆکەکانی بە ئاسانی دەشکێت و لەوانەیە وەک کەوچک خوار ببێت.
٩: قژی لاواز: قژی لاواز دەبێت و زۆر دەوەرێت.
١٠ خواردنی شتی نا ئاسایی: حەزی بە خواردنی سەهۆڵ، خۆڵ دەبێت.
١١: دەست و پێی سارد: دەست و پێی بە ئاسانی سارد دەبن و لێدانی دڵی خێرا دەبێت.
گەر ئەم نیشانانەت لە مندالەکەت بینی ڕاستەوخۆ پشانی پزیشکی بدە و بێ ڕاو بۆچوونی پزیشک هیچ دەرمانێکی بۆ بەکار مەهێنە.
وەڵامێک بنووسە