هەندێک یاسا هەن بۆ منداڵان زۆر گرینگن وە زۆر پێویستە دایک و باوکان بۆ پاراستنی منداڵەکانیان فێریان بکەن کە لە دەرەوە چۆن پارێزگاری لە خۆیان بکەن چۆن مەترسیەکانی دەورووبەر بناسنەوە.

١: هەرگیز کەس بۆی نییە دەست لە جەستەت بدات.

٢: هیچ شتێک لە هیچ کەسێک وەرمەگرە بە تایبەت خواردن و خواردنەوە.

٣:بە بێ ئاگاداری ماڵەوە لەگەڵ هیچ کەسێک نەچێتە دەرەوە.

٤: هەرگیز شت نەشارێتەوە لە ماڵەوە ئەگەر هەڵەیەکیشی کرد.