١: کاتێک منداڵ تووڕە دەبێت و هاوار دەکات تا تەمەنی نزیکەی ٦ ساڵان ئەو هەوڵ نادازت رقت هەڵسێنێت بەڵکو هێشتا لە قۆناغی فێربووندایە کە چۆن کۆنترۆڵی هەستەکانی بکات.
٢: لە کاتی قسەکردندا پێبڕینت پێدەکات تا نزیەکەی ٧ ساڵان سزای مەدە چونکە ئەو وا دەزانێت ئەگەر لەو کاتەدا قسەکە نەکات ئەوا بیری دەچێتەوە.
٣: بە هێمنیەوە دانانیشێت تا تەمەنی نزیک ٧ ساڵان جووڵە لەم تەمەنەدا شتێکی ئاساییە و یارمەتی دەدات بۆ تەرکیزکردن.
٤:دواکەوتن و سستی دەکات لە کاتی جلوبەرگ پۆشین یان چوونەدەرەوەدا لە ٣ تا ٨ ساڵان گواستنەوە لە شتێکەوە بۆ شتێکی تر ئەمە کارێکی ئاسان نییە.
٥: لە کاتی توڕەییدا شتەکان فڕێ دەدات لە ٣ تا ٦ ساڵی چونکە هێشتا نازانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ بێئومێدی و بێزارییەکندا بکات.
٦: حەز ناکات یارییەکانی لەگەڵ مندالانی تردا هاوبەشی پێبکات تا تەمەنی نزیک ٥ ساڵی ئەمە شتێکی ئاساییە.
٧: لە شتی تازە و نوێ دەترسێت لە تەمەنی ٢ تا ٦ ساڵاندا چونکە هێشتا لە گەڕاندایە بە دوای هەستکردن بە ئاسایش و دڵنیاییدا.
زۆرێک لە ڕەفتاری منداڵەکان دەیانکەن بەهۆی خراپی لە پەروەردەکردندا نییە بەڵکو شتێکی سروشتیە و منداڵەکە لە قۆناغی گەشەکردندایە.
وەڵامێک بنووسە