زۆرجار دایک و باوک بۆ ئەوەی پەروەردەی منداڵەکەیان بکەن پەنا دەبەنە بەر لێدان، بێئاگان لەوەی کە ئەمە رێگایەکی تەندروست نییە بۆ منداڵ.
ئەی کەواتە چۆن ئامۆژگاریان بکەین؟
١: هەوڵ بدە دابەزیت بە ئاستی چاوی منداڵەکەت وە بە هێمنی قسەی لەگەڵ بکە،چونکە هاوارکردن لە سەرەوە وەک هەڕەشەکردن وایە بۆ منداڵەکەت.
٢: لێگەڕێ بەرپرسیاریەتی هەڵەکەی هەڵبگرێت نەک لێدان، بۆ نموونە گەر ئاوێکی ڕژاند لە بڕی لێدان لێگەڕێ با خۆی پاکی بکاتەوە.
٣: بێبەشکردنی لەو شتانەی کە حەزی لێیەتی، گەر ڕێزی لە کات یان قسەکانت نەگرت بۆ ماوەیەک هەموو ئەو شتانەی کە حەزی لێیەتی لێی قەدەغە بکە.
٤: کاتێک منداڵەکەت زۆر توڕە دەبێت هەندێک کاتی پێبدە تا کەمێک ئارام دەبێتەوە ئینجا دەست بکەنەوە بە گفتۆگۆ لەگەڵ یەکتری.
وەڵامێک بنووسە