زۆرجار دەبینین کە دایک و باوکان بۆ ئەوەی منداڵەکەیان بە ئارامی دا بنیشێت پەنا دەبەنە بەرئەوەی هەر زوو مۆبایل بدەنە دەستی منداڵەکەیان بێ ئاگا لەوەی کە چ کاریگەریەکی خراپ لەسەر منداڵەکە دروست دەکات خودی ئەوەی منداڵ کە کاتێکی زۆر خەریکی مۆبایل دەبێت ئەوا شتێکی هەڵەیە بەڵام هەندێک کات هەیە کە هەڵەکە گەورەتر دەبێت کاتێک مۆبایل دەدەیت بە منداڵەکەت:
١: کاتێک منداڵەکەت دەگری یان بیانوو دەگرێت بە مۆبایل ژیری مەکەوە.
٢: کاتێک بەیانیان لە خەو هەڵدەستێت تەواوی ڕۆژەکە ڕووبەڕووی کەللەڕەقی و بیانووگرتن دەبێتەوە.
٣: لەسەر نان خواردن و کاتی نان خواردن شاشەیەک مەخەرە بەردەمی.
وەڵامێک بنووسە