زۆرێک لە دایک و باوکان لەم حاڵەتانەدا نازانن چۆن ڕەفتار لەگەڵ منداڵەکەیان بکەن یاخود دەڵێن منداڵەکە گەورە بوو چاک دەبێت بەڵام ئەم بیرو و باوەڕەی دایک و باوکان بەرامبەر بەم ڕافتارانە هەڵەیە و پێویستە منداڵی سنووری خۆی هەبێت وە بیزانێت.

دایک و باوکان بە هەڵە لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵ تێگەیشتوون وا دەزانن گەر زۆر نەرم و نیان بن ئەوا کارێکی باش ئەنجام دەدەن بەڵام بە پێچەوانەوە منداڵان پێویستە لە تەمەنی ٣ ساڵیەوە فێر بێت کە هەموو شتێک سنووری خۆی هەیە.

زۆر گرینگە هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ منداڵەکەمان بین بۆ ئەوەی نیشانی بدەین کە چی ڕاستە و چی هەڵەیە، بەڵام ئەوەی کە لێرەدا گرینگە ئەوەیە کە دایک و باوکان دوور بکەونەوە لە سووکایەتی پێکردن و لێدان لە منداڵەکانیان چونکە ئەمە وا دەکات لە ڕووی دەروونیەوە کاریگەری گەورە لەسەر منداڵ دروست بکات.

هەر کاتێک کە منداڵەکەت دەبینیت هەڵەیەک دەکات زۆر بە ئارامی بۆی ڕوون بکەوە کە ئەو کارەی کە کردت هەڵەیە و نابێت دووبارەی بکەیتەوە بەمشێوەیە منداڵەکەت وردە وردە تێدەگات لەوەی کە سنووری هەتا چوێیە.