١: خۆگۆڕین لەبەرچاوی منداڵ:
لە دوای تەمەنی٢ بۆ ٣ ساڵییەوە ، منداڵ دەست دەکات بە تێگەشتن لە جیاوازی ڕەگەزی و جەستەیی، لێرەوە پێویستە گەورەکان ( دایک و باوک و خوشک و برای گەورە) لەبەر چاوی منداڵدا جلەکانیان نەگۆڕن ئەمە یارمەتی منداڵەکە دەدات فێر بێت جەستەی خۆشی تایبەتە و نابێت لەبەردەم کەسانی تردا ڕووتی بکاتەوە.
٢: دەربڕینی خۆشەویستی ژن و مێرد بە توندی:
دەربڕینی خۆشەویستی ئاسایی و گەرم وەک باوەشکردن و ماچکردنی سەر یان ڕوومەت بۆ منداڵ باشە و هەستی ئاسایشی پێدەبەخشێت، بەڵام ماچکردنی لێو یان سێکس و پەیوەندی نزیکی ژن و مێرد بە هەموو جۆرێک لەبەرچاوی منداڵ قەدەغەیە، چونکە مێشکی منداڵ ئامادە نییە بۆ شیکردنەوەی ئەم ڕەفتارانە و تووشی شۆک یان گومان و ڕەفتاری نا تەندروستی دەکات.
٣: حەمامکردن بە ڕووتی لەگەڵ منداڵدا:
دروست نییە گەورەکان بە تەواوی ڕووتی لەگەڵ منداڵدا بچنە حەمام، کاتێک منداڵەکە هێشتا زۆر بچووکە و پێویستی بە شوشتن هەیە، پێویستە گەورەکە جلی گونجاو ( وەک شۆڕتی مەلە یان جلی داپۆشراوی لەبەردا بێت). لە تەمەنی ٤ بۆ ٥ ساڵییەوە، پێویستە منداڵەکە فێر بێت هێدی هێدی بە سەربەخۆیی بە چاودێری دوور بە دووری خۆی بشوات.
٤: چوونە ژوورەوە بێ لە دەرگادان:
گەورەکان پێویستە خۆیان لە دەرگای ژوور بدرێن پەش چوونە وورەوە ( تەنانەت ژووری منداڵەکەش ) تا منداڵەکەش فێر بێت پێش چوونە ژووری دایک و باوکی یان هەرکەسێکی تر پێویستە لە دەرگا بدات.
٥: جوێن و قسەی نەشیاو:
منداڵ بە خێرایی وشە نوێیەکان وەردەگرێت کاتێک گوێی لە قسەی نەشیاو دەبێت، ڕەفتارێکی ئاسایی دەیزانێت و دووبارەی دەکاتەوە.
٦: شەڕ و دەمەقاڵێی خێزانی:
دەمەقاڵێی توند لەبەر چاوی منداڵ هەستی ئاسایشی لێ دەسەنێتەوە و تووشی دڵەڕاوکێ و ترس لە ئایندە دەکات، فێربوونی شەڕەنگێزی منداڵ فێر دەبێت کە رێگەی چارەسەرکردنی کێشەکان و جیاوازییەکان تەنها هاوارکردن، جوێن دان و توندوتیژییە ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاورێکانی لە قوتابخانە و دواتریش لە ژیانی هاوسەرێتی خۆیدا.
٧: درۆکردن:
چ درۆی بچووک ( وەک بڵێ لە ماڵەوە نین ) یاخود درۆی گەورە بێت باوەڕی منداڵ بە ڕاستگۆیی تێکدەدات و خۆشی فێری درۆکردن دەکات منداڵ وەک ئیسفەنج وایە هەموو ڕەفتارەکانی دەورووبەری هەڵدەمژێت.
٨: بەراوردکردنی منداڵ بەوانی تر:
بەراوردکردنی منداڵەکەت بە خوشک برا یان هاورێکانی( سەیری فلان بکە چەند ئاقڵە ) دەبێتە هۆی تێکشکاندنی بڕوا بەخۆبوون و دروستبوونی هەستی کینە و حەسوودی.
٩: بەرگری لێکردن لە شوێنی نا پێویست:
کاتێک منداڵ لەگەڵ هاورێکانیدا دەبێتە کێشەی یان لە قوتابخانە هەڵەیەک دەکات، خێرا دایک و باوک بە بێ لێکۆڵینەوە دەستوەردەدەن و دەیکەنە هەق بەدەست. زیانەکەی منداڵ فێر ناکات بەرپرسیاریەتی هەڵەکانی خۆی هەڵبگرێت لە ئایندەدا کەسێکی بێدەسەڵات و پشت بەستووی لێدەردەچێت کە ناتوانێت بە تانها کێشەکانی چارەسەر بکات.
١٠: بەڵێندانی بەردەوام و جێبەجێ نەکردنی:
زۆرێک لە دایک و باوکان بۆ بێدەنگکردنی منداڵ یان بۆ ئەوەی کارێک بکات، بەڵێنی پێدەدەن ( سبەی دەچین بۆ یاریکردن) بەڵام دواتر لە بیری دەکەن یان جێبەجێ ناکەن.
وەڵامێک بنووسە