بەشێکی زۆر لە خانمان حەبی مەنع بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی دووگیان نەبن، بە بێ ئەوەی بیر لە مەترسییەکانی بکەنەوە بۆ سەر تەندروستیان، بە گوێرەی نوێترین توێژینەوەی زانستیش حەبی مەنع هۆکارە بۆ سەکتەی مێشک.
خانمان بۆ ئەوەی دووگیان نەبن، باشترە ڕێگایەکی دیکە بگرنە بەر، چونکە حەبی مەنع دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و سەرئێشەی توند، یان ئازاری مەمک و زیادبوونی کێش و هەوکردنی گەدە ، ئەگەری زۆرە ببێتە هۆی سەکتەی مێشک
بۆیە وا باشترە خانمان خۆیان بە دوور بگرن لە بەکارهێنانی ئەم حەبە یاخود لایەنی کەم ئەو حەبانە بەکاربهێنن کە رێژەی ئیسترۆجین و پڕۆجستین تێیدا کەمە.
سەرچاوە: دکتۆرە گزنگ نجم الدین منتک
وەڵامێک بنووسە