چی نەلیێن بە منداڵەکانمان؟
وشەکانمان وەک چەک وان دەتوانن کەسایەتی منداڵ بنیات بنێن یان بیڕوخێنن، پێویستە زۆر بە وریاییەوە چاودێری ئەو دەستەواژانە بکەین کە ڕۆژانە بەکاریان دەهێنین.
١: کاتێک منداڵەکەت دەترسێت؟ مەڵێ: خۆ منداڵ نیت ئەوە کەی ترسی دەوێت؟
بڵێ: هەست بە چ شتێک دەکەیت لە چ بەسێکی ئەو کارە دەترسیت با پێکەوە ئەنجامی بدەین.
٢: کاتێک ماندوویت! مەڵێ: ئێمە شە و ڕۆژ خەریکی کارین بۆ ئێوە، منەتمان بزانن
بڵێ: ئێمە هەوڵی زۆر بۆ ئێوە دەدەین، چونکە زۆرمان خۆش دەوێن و شایەنی باشترینن.
٣: کاتێک دەگری! مەڵێ: ئەوەندە مەگری، خۆ شتێکی ئەوتۆ نەبووە( ئەمە بچووککردنەوەی هەستەکانیەتی )
بڵێ: مافی خۆتە بگریت، تێدەگەم کە هەست بە ئازار دەکەیت من لێرەم بۆت.
٤: کاتێک هەڵە دەکات!مەڵێ: ئەوە چ هەڵسوکەوتێکە شەرم بکە
بڵێ: من لەو هەڵسوکەوتەت زۆر بێزار بووم حەز ناکەم دووبارەی بکەیتەوە چونکە تۆ لەوە باشتر و بەڕەوشتتریت.
ئەم گۆڕانکارییە بۆچی گرینگە؟
١: متمانەی منداڵ بە خۆی زیاد دەکات
٢:پەیوەندی نێوانتان بەهێزتر دەبێت
٣: منداڵەکە فێر دەبێت چۆن بە شێوەیەکی تەندروست گوزارشت لە هەستەکانی بکات.
وەڵامێک بنووسە