بێگوومان کەمی خوێن کاریگەریەکی گەورەی هەیە لەسەر جەستەی مرۆڤ چ جا بگرە خانمێکی دووگیان بیت و کەم خوێن بیت

ئەم نیشانانە لەسەر جەستەت بەدەر دەکەون:

١: زەرد هەڵگەڕانی لێو و پێست

٢: شکانی نینۆک

٣: ئازاری توندی قاچ

٤: سەرسوڕان و بورانەوە

٥: سەرئێشە

٦: هەستکردن بە سەرمابوون

٧: تەنکبوونەوە و هەڵوەرینی قژ

٨: هەناسەتەنگی

کاریگەریەکانی لەسەر کۆرپەلە چین؟

١: لەدایکبوونی پێشوەختە

٢: کەمی کێشی کۆرپە لە کاتی لەدایکبووندا.

٣: هەروەها مەترسی توشبوونی دایک بە خوێنبەربوونی دوای منداڵبوون زیاد دەکات.

سەرچاوە: دکتۆرە ڕۆژان عوسمان ساڵح

پسپۆری ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی