زەردوویی لە کۆرپەی تازە لەدایک بوودا لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئاساییە

زەردووی بەهۆی بەرزی ڕێژەی ( بیلیروبین ) دروست دەبێت، کاتێک کە جگەری کۆرپە هێشتا توانای ئەوەی نییە هەموو بیلیروبین زیادەی لەش بە تەواوی بکاتە دەرەوەی لەش دەبێتە هۆی زەردوویی

زەردووی لە دووەم، تا چوارەم ڕۆژی تەمەنی منداڵەوە دەردەکەوێت، زۆربەی کات بە بێ هیچ دەرمانێک لە ماوەی ٢ هەفتەدا خۆی چاک دەبێتەوە

نیشانە زۆر دیارەکانی:

١: ڕەنگی پێست زەرد دەبێت

٢: سپێنەی چاو زەرد دەبێت

چارەسەر:

١: دانانی منداڵ لەبەردەم ڕووناکی ( بیلی لایت ) کە بیلیوبین ی زیادە تێکدەشکێنێت

٢: شیرپێدانی زۆر دوو کاتژمێر جارێک شیربدە بە منداڵەکەت

تێبینی: زۆر گرینگە لەم حاڵەتانەدا پزیشکی پسپۆڕ مندالەکەت ببینێت بۆ ئەوەی دوور بیت لەهەر حاڵەتێکی نەخوازراو.