کاتێک منداڵ دەست دەکات بە گریان و هاوار کردن زۆرجار دایک و باوکان کۆنترۆڵی خۆیان لەدەست دەدەن و قسەی ناخۆش و دڵشکێن بەرامبەر بە منداڵەکەیان بەکار دەهێنن ئەمەش وا دەکات منداڵ هەست بە بێ بەهایی و کەمی بکات.

ئەم دەستەواژانە بەرامبەر بە منداڵەکەت بەکار مەهێنە لە کاتی گریانی منداڵەکەت:

١: هەموو شتێکت هەیە، بۆچی دەگریت! ئەمە وا نیشان دەدات کە هەستی منداڵەکەت بۆ گرینگ نییە.

٢: ئەگەر بگریت، بەجێت دەهێڵم! ئەمە وا دەکات ترس دروست بکات وە فێری ڕیکخستنی هەستەکانی ناکات.

٣: ببینە فلان منداڵە چۆنە، تۆ بەم شەوەیە نیت! ئەم بەراوردکردنە تەنها کەسایەتی لاواز دەکات.

٤: لە کاتی گریانی زۆردا زۆر قسەکردن و پرسیارکردن! لەم حاڵەتەدا منداڵ ناتوانێت سەرنجی لەسەر پرسیارەکانی تۆبێت.

٥: باشە هەرچیت دەوێت دەتدەمێ تەنها مەگری! ئەمە فێری دەکات کە گریان ڕێگایەکە بۆ بەدەستهێنانی شتەکان.

چی بکەین؟

سەرتا خۆمان ئارام دەکەینەوە لە نزیکی منداڵەکەمان دەمێنینەوە، لە هەستەکەی تێبگە پاشان سنوورێکی ڕوونی بۆ دابنێ.