زۆرجار دایک و باوکان بە ڕەفتارەکانیان وا دەکەن کە سیفەتێکی خراپ لە منداڵدا زیاد بکەن وە بێئاگان لێی، بەهەمان شێوە زۆرە قسەکردنی منداڵیش زۆرجار دەگەڕێتەوە بۆ ڕەفتاری دایک و باوک کە لیرەدا باس لە هۆکارەکانی دەکەین:
١: تینوی گرینگی پێدانە: منداڵ پێی خۆشە یاری لەگەڵ بکەن، کاتێک دایک و باوک بەهۆی بێتاقەتی یان بێوەختی ئاوڕی لێ نادەنەوە، ئەو پەنا دەباتە بەر قسەی زۆر بۆ ئەوەی سەرنجتان ڕابکێشێت.
٢: فشارو چاودێری زۆر: کاتێک لە میوانی یان لە ماڵەوە فشار دەخەیتە سەر منداڵ کە دەبێت تەنها بێدەنگ بێت ئەو وزە و پەستانە دەروونیەی بە قسەی زۆر بەتاڵ دەکاتەوە.
٣: نەبوونی هاوئاهەنگی دایک و باوک: نەبوونی هاوئاهەنگی لە نێوان دایک و باوک یەکێکیان بڵێت خراپە و ئەوی تر بڵێ باشە منداڵ تووشی شلەژان دەکات و بە قسە و دەمەقاڵێ دەری دەبرێت.
٤: چاولێکەری: ئەگەر دایک و باوک خۆیان شەڕەقسە و چەنەچەنی زۆر بکەن، منداڵەکەش هەر ئەوە دەبینێت و وەک ڕەفتارێکی ئاسایی فێری دەبێت.
٥: توڕەیی و ترس: هەستکردن بە شڵەژان، ترس یان زویربوون لە دایک و باوک وادەکات منداڵ پەنا بۆ زۆربڵێیی ببات.
٦: دەستێوەردانی زۆر: کاتێک دایک و باوک بەردەوام دەست دەخەنە ناو یاری و کارەکانی منداڵەوە، ئەو هەست بە بێزاری دەکات و بە قسەی زۆر بەرگری لە خۆی دەکات.
چارەسەر چییە؟
گرنگە کاتی تایبەت بۆ یاری و گفتۆگۆ لەگەڵ منداڵ تەرخان بکەن و هەمیشە لە پەروەردەکردنیدا هاوڕا و یەکدەنگ بن هاوکات پێویستە خۆتان نموونەیەکی باش بن لە هێمنی و کەم دوواندا وە هەمیشە پێش ئەوەی پەنا بۆ هاوارکردن ببەن بە ئارامی گوێی لێ بگرن و لە داواکاری و هەستەکانی تێبگەن.
وەڵامێک بنووسە