دووگیانی دەرەوەی منداڵدان ئەو حاڵەتەیە کە هێلکەی پیتێنراو لە شوێنێکی تر جگە لە منداڵدان دەچێنرێت.وەکو بۆری فالۆپ،هێلکەدان،ملی منداڵدان یان بۆشایی سک.
زۆربەی حاڵەتەکانی دووگیانی دەرەوەی منداڵدان لە بۆری فالۆپدا روودەدات.
نیشانەکانی
١: بێهێزی و سەرگێژخواردن
٢: خوێنبەربوون لە سەرەتای دووگیانی
٣: هەستکردن بە فشار لە ناوچەی کۆم یان ناڕەحەتی لە کاتی میزکردن یان پیساییکردن
٤: ئازاری تیژی سک و حەوز یان گرژبوونی بەشی خوارەوەی سک
چی مەترسی توشبوونی دووگیانی دەرەوەی منداڵدانی زیاد دەکات؟
١: هەوکردنی حەوز و بۆری فالۆپ
٢: پێشتر دووگیانی دەرەوەی منداڵدانی هەبووبیت
٣: مێژووی پشینەی نەشتەرگەری حەوز و بۆرییەکانی فالۆپ
٤: وەگرتنی چارەسەر بۆ منداڵبوون
٥: جگەرە کیشان
٦: لولپی مسی
چارەسەرە سەرەکییەکان بریتین لە:
١.دەرمان: بۆ وەستاندنی گەشەی دووگیانییەکه( لە قۆناغه سەرەتاییەکاندا).
٢.نەشتەرگەری:بۆ لابردنی بەشی تووشبوو ئەوەش بەپێی حاڵەتەکە بڕیار دەدریت.
سەرچاوە: دکتۆرە ڕۆژان عوسمان ساڵح
وەڵامێک بنووسە