هەڵوەرینی قژ یەکێکە لە گەورەترین کێشەکانی خانمان کە هەمیشە پێوەی دەناڵێنن وە نازانن هۆکارەکەی چیە

بۆیە لێرەدا باس لەو خواردنانە دەکەین کە کاریگەرە خراپ دەکاتە سەر قژ هەڵوەرین:

خواردنی شەکر وەك (ساردی، شیرینی، و كێک) دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای ئەنسۆلین لە خوێندا، هانی دەردانی زیاتری هۆرمۆنی ئەندرۆجین (هۆرمۆنی نێرینە) دەدات لە خانماندا، کە هۆکاری سەرەکی هەڵوەرینی قژە، جگە لەوەش شەکر دەبێتە هۆی سستبوونی سوری خوێن، ئەوەش ڕێگرە لەوەی بەهای خۆراکی بگاتە سەرپێستی سەر.
هاوکات، خۆراکەکانی وەکو نانی سپی، برنجی سپی، پاستا، و مەعەکەڕۆنی، بە خێرایی لە جەستەدا دەگۆڕن بۆ شەکر. کاریگەریان ڕێک وەکو شەکری سپییە و دەبنە هۆی تێکچوونی قژ.
خواردنه خێراکان و سوورکراوەکان، ئەم جۆره خۆراکانه دەوڵەمەندن بە چەورییه تیره کان و کونیلەکانی سەرپێستی سەر دادەخەن و دەبنە هۆی دەردانی چەوری زیاتر و ئاستی هەوکردن لە جەستەدا بەرزدەکەنەوە، ئەوەش تەمەنی تاڵە قژەکان کورت دەكاتەوە.