دواکەوتنی قسەکردنی منداڵ کێشەیەکه کە نابیت بە هەند وەرنەگیرێت یان دوابخریت!
زوریک لە دایکان و باوكان گوێبیستی قسەی نازانستی دەبن که دەڵین: (خزمەکەمان تا 4 ساڵی قسەی نەکرد و دوایی رێکبووه وه) بەڵام ئەم چاوەڕوانییه وادەکات تەمەنی زێرینی گەشەکردنی میشک و زمان لەدەست بچیت.


چۆن ڕاستەوخۆ هاوکاری منداڵەکەت دەکەیت؟

١: شاشه به تەواوی بپچڕێنە: تەلەفزیون و مؤبایل رێگرێکی گەورەی فیربوونی زمانن.

٢: تەنها به ئاماژه داواکاریەکانی جێبەجی مەکه: کاتیک شتێکی دەویت، ناوی شتەکەی بۆ دووباره بکەرەوەو هانی بدە دووباره ی بکاتەوه.

٣: لەنیوان 1 بۆ 2 ساڵیدا: دەبیت منداڵانی ئەم تەمەنه کەم تا زۆر بە وشەی ساده یان دروستکردنی دەنگ پەیوەندی ببه ستن.
بیرت بیت دەستنیشانکردن و راهێنانی پیشوەخته کلیلی سەرکەوتن و گەشەی خیرای منداڵەكەته!