بێگومان زۆرێک لە دایکان حەز دەکەن شیری خۆیان بدەن بە منداڵەکانیان بەڵام زۆر جار لەبەر کۆمەڵێک بیرۆکەی هەڵە دایکان دوو دڵ دەبن لەوەی کە ئایا ئاساییە کە شیری خۆیان بدەن بە منداڵەکانیان یاخود نا سێ بیرۆکەی هەڵە لە نێو خانماندا باوە کە لێرە باسیان دەکەین:
١: ئەگەر دایکێک سنگی بچووک بێت شیری کەمە.
٢: ئەگەر منداڵەکەت زوو زوو شیر بخوات شیرەکەت کەم دەکات.
٣: ئەگەر شیربدەیت بە منداڵەکەت هەرگیز دووگیان نابیت.
ڕاستیەکەی ئەوەیە کە قەبارەی سنگی دایک. کاریگەری نییە لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی شیر چەند منداڵەکەت زیاتر شیر بخوات بڕی بەرهەمهێنانی شیر زیاتر دەبێت شیردانی سروشتی دەکرێت ببێتە هۆی دواخستنی دابەزینی هێلکە بەڵام ڕێگایەکی گرەنتی نییە بۆ ڕێگری لە دووگیانی.
وەڵامێک بنووسە