بێگومان دایکان زۆرجار تێناگەن کاتێک نشانەیەک لە مندالەکەیان دەبینن کە ئایا ئاساییە یاخود نیشانەیەکی خراپە بۆیە زۆر جار نازانن کە چۆن ڕەفتار لەگەڵ حاڵەتەکەدا بکەن بۆیە لێرەدا باس لە نیشانەکان دەکەین:
١: سکچوون و زۆری پیسایی کردن گەر لەگەڵیشیدا هەستت بە بێهێزی منداڵەکەت کرد.
٢: شین بوونەوە دەست و قاچ ئاساییە بەڵام لێو و زمان پێویستی بە پشکنین و بینینی پزیشکی پسپۆڕ هەیە.
٣: زەردوویی لەگەڵ دەرکەوتنی دا زۆر گرینگە پزیشک ببینیت و پشکنین و بەدواداچوون بکرێت، سەرەتا لە چاو و نێو دەم هەستی پێدەکرێت.
٤: کەم بوونەوەی کێشی کاتی لەدایکبوون بۆ هەر کیلۆیەک (١٠٠ ) گڕام کەم دەکات بەڵام گەر لە دەیەم ڕۆژی تەمەنیدا نەچووەوە کێشی کاتی لەدایک بوون ئەوا پێویستی بە بەدواداچوون هەیە.
٥: بوونی لیک و باش قووتنەدانی شیر ڕەنگە نیشانەی گرفتی زگماگی بێت لە سووێنچک
وەڵامێک بنووسە