تەمەنێک هەیە منداڵ تێیدا دەگاتە لوتکەی کەللەڕەقی ئەویش تەمەنی ( ٢ بۆ ٥ ) ساڵە بۆیە پێویستە دایک و باوکان زۆر وریا بن لەوەی چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم کەلەڕەقیەی منداڵ دەکەن چونکە نەزانینی ڕەفتار کردن وا دەکات منداڵەکەت خراپتر بکات بۆیە لێرە هەندێک رێگا دەخەینە ڕوو:

ئەگەر هەستت کرد ئینکاری منداڵەکەت زیاتر بووە ڕاستەوخۆ دەست هەڵگرە لەم ڕەفتارانە:

١: هاوارکردن و لێدانی

٢: بکە و مەکەی زۆر لەگەڵی

٣: ئامۆژگاریکردنی زۆر

چارەسەر چیە؟

ئامۆژگاریکردن و ڕوونکردنەوەی زۆر بوەستێنە، لە جیاتی ئەوە ڕاستەوخۆ ئەوەی دەتەوێت بیڵێ بە کورتی و بە پوختی

لە جیاتی بڵێی ( لەسەر قەنەفە باز بازێن مەکە ) بڵێ ( کچەکەم لە خوارەوە یاری بکە ) زۆر بە ڕوونی و بە کورتی بە بێ ئامۆژگاریکردن و سەرزەنشت کردن بەم شێوەیە تۆ هەڵەی منداڵەکەت ڕاست دەکەیتەوە بە بێ ئەوەی پەیوەندیەکەتان لاواز بکەیت.