هەندێک لە خانمان بە هەر هۆکارێک بێت جۆگەی فالوبی بۆ لابراوە بەڵام هێشتا سووڕی مانگانەی بەردەوامە

ئایا جۆگەی فالوب نەما سووڕی مانگانە دەمێنێت؟

بەڵێ ئەگەر جۆگەی فالوب نەما ( بە نەشتەرگەری لابردن ) سووڕی مانگانەت بە تەواوی دەمێنێت و هیچ کێشەیەکی نابێت

هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ، کە سووڕی مانگانەت لە لایەن هۆڕمۆنەکانی ناو هێلکەدان و منداڵدانەوە کۆنترۆڵ دەکرێت نەک جۆگەی فالوب لابردنی یان بەستنی جۆگەکە تەنها رێگری دەکات لەوەی هێلکە بگاتە منداڵدان و هێلکەدانان و نەزۆکیت پێ ببەخشێت بەڵام کار لە هێلکەدان ناکات، و هێلکەدانان و دروستبوونی هۆڕمۆنەکان بە ئاسایی بەردەوام دەبێت.