ویلاش ئۆرگانێکی کاتییە لە ناو منداڵدان ( رەحم ) دروست دەبێت لە کاتی دووگیانیدا بەهۆی ناوکە پەتکەوە کۆرپەلە دەبەستێت بە بە دیواری ناوەوەی منداڵدانەوە.

گرینگترین فرمانەکانی ویلاش:

١: گەیاندنی ئۆکسجین و خۆراک بۆ کۆرپەلە

٢: گواستنەوەی پاشەڕۆی کۆرپەلە

٣: گەیاندنی دژە تەنەکان بۆ کۆرپەلە

٤: دەردانی هۆڕمۆن

شوێنی ئاسایی ویلاش کوێیە؟

ویلاش لەناو منداڵدان ( رەحم ) دروست دەبێت لە هەر شوێنێک بێت ئاساییە وەک بەشی سەرەوەی ڕەحم، بەشی پێشەوە، بەشی پشتەوە،لای تەنیشتەکانی واتە دوور بێت لە ملی ڕەحمەوە، بەڵام ئەگەر لە بەشی خوارەوەی ڕەحم دروست بوو نزیک ملی رەحم یان دەرچەی ملی ڕەحمی داپۆشی ئەوا پێی دەووترێت پێشکەوتنی ویلاش

هۆکارەکانی پێشکەوتنی ویلاش چییە؟

١: سکپڕی بە دوانە یان سیانە.

٢: بوونی نەشتەرگەری منداڵبوونی پێشتر

٣: بوونی نەشتەرگەری پێشووتر بۆ لابردنی گرێی ڕەحم، یان لەبارچوونی پێشوتر.

٤: ناڕێک دروستبوونی منداڵدان بە زگماگی.

سەرچاوە: دکتۆرە خێڵان کەریم