تەندروستی و گەشەی منداڵ لە ساڵی یەکەمی تەمەنیدا بە پلەیەکی زۆر بەستراوەتەوە بەو جۆرە خۆراکەی کە پێشکەشی دەکرێت. لەگەڵ ئەوەی شیر سەرچاوەی سەرەکی خۆراکە بۆ منداڵ، بەڵام کاتێک دەست بە خواردنی رەق دەکرێت، پێویستە دایکان و باوکان زۆر بە وریاییەوە مامەڵە بکەن. هەموو جۆرە خۆراکێک بۆ سیستمی هەرسکردن و تەندروستی منداڵی خوار یەک ساڵ گونجاو نییە، هەندێک جۆر خۆراک هەن کە دەکرێت مەترسی جددی تەندروستیان هەبێت، وەک ژەهراویبوون یان ئەگەری خنکان. بۆیە ئاشنابوون بەو خۆراکانەی کە نابێت بدرێن بە منداڵ، هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ دڵنیابوون لە گەشەیەکی تەندروست و سەلامەت.

لێرە باس لەو خۆراکانە دەکەین کە نابێت بدرێت بە منداڵ پێش تەمەنی یەک ساڵی:

١: هەنگوین

٢:خوێ

٣: شەکری دەسترکرد

٤: گەنمەشامی

٥: چەرەس

٦: بەرهەمە شیرەمەنیە پڕۆسێس کراوەکان

سەرچاوە: دکتۆرە بێخەم ئەبوزەید شێخە