بێگوومان شیری دایک زۆر بە سوود و تەندروست ترە بۆ کۆرپەلە چونکە پڕە لە ڤیتامینات و ئەو ماددانەی کە کۆرپەلە پێویستی پێیەتی بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا دایکان نابێت شیر بە کۆرپەلەکەیان بدەن لێرە باس لەو حاڵەتانە دەکەین بۆ ئەوەی دایکان هۆشیار تر بن:

١: دایکی تووشبوو بە ئایدز ( HIV ): کاتێک دایکەکە تووشبووی ئایدزە وا باشترە کە شیری خۆی نەدات بە منداڵەکەی و شیری وشکی پێ بدات تاوەکو منداڵەکە تووش نەبێت.

٢: ئەو دایکانەی کێشەی تووندی دەروونیان هەیە: ئەو خانمانەی کۆنترڵی خۆیان لەدەست داوە و کەسانەکی زۆر توڕەن و پەستانێکی دەروونی زۆریان لەسەرە و مەترسی ئەوە هەیە کە منداڵەکەی بکوژێت، نابێت شیری خۆی بدات بە منداڵەکەی یاخود ئەگەر شیری خۆشی پێبدات پێویستە کەسێک بە وردی لەو ماوەیە چاودێری بکات.

٣: نەخۆشی سیل: ئەگەر دایکێک لە ماوەی دووگیانیدا دووچاری نەخۆشی سیل بۆیەوە، دەبێت بە وریاییەوە منداڵی ببێت تاوەکو نەخۆشییەکە نەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکەی هەروەها تاوەکو بە تەواوی چارەسەر وەرنەگرێت ناکرێت شیر بدات بە مندڵەکەی.

٤: هەوکردنی تووندی مەمک: کاتێک مەمک تووشی هەوکردنی توند دەبێت و دەردراوی هەوکردنی لێ دێتە دەرەوە و ئاوساوە، دەبێت دایکەکە ڕابوەستێت لە شیردان، ئەگەر تەنها یەک مەمکی دووچاری بووبێت، دەتوانێت لە مەمکەکەی تریەوە شیر بدات تاوەکوو چارەسەر وەردەگرێت.

٥: درکە و مێکوتە: ئەگەر دایکەکە لە ماوەی شیردانیدا دووچاری دڕکە و مێکوتە بۆیەوە نابێت شیر بدات بە منداڵەکەی تاوەکوو چاک دەبێتەوە،چونکە لە رێگەی شیرەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکە.

٦: تامێسکە: ئەگەر دایکەکە لەسەر مەمک یان گۆی مەمکی تامێسکە دروست بووبێت دەبێت بوەستێت لە شیردان.