تەمەنی شەش مانگی ڕێک ئەو کاتەیە کە زۆربەی منداڵان دەست دەکەن بە ددان دەرهاتن، بۆیە ئەگەری زۆرە ئەم بێزاربوون و بێتاقەتییەیان پەیوەندی بە هاتنی ددانیانەوە هەبێت، لەم تەمەنە پووکیان هەڵدەئاوسێت ئەمەش ئازارو خورانێکی بێزارکەری پێدەبەخشێت.

بۆ ئەوەی بزانین کە بیزاری منداڵەکەمان پەیوەندی بە ددانیەوە هەیە پێویستە سەیری ئەم نیشانانە بکەین:

١: زیادبوونی تف و ئاوی دەم: بە شێوەیەکی بەرچاو ئاو بە دەمیدا دێتە خوارەوە.

٢: خستنە دەمی شتەکان: حەز دەکات هەموو شتێک ( یاخود دەستەکانی خۆی )بباتە دەمی و بیگەزێت بۆ هێورکردنەوەی پووکی.

٣: سووربوونەوەی پووک: ئەگەر سەیری ناو دەمی بکەیت، ڕەنگ پووکی لەو شوێنەی کە ددانەکەی لێدێت سوور یان ئاوساو بێت.

٤: تێکچوونی خەو و شیر خواردنی: بەهۆی ئازارەکەوە ڕەنگە شەوان زیاتر بە ئاگا بێت یان لەکاتی شیر خواردن ماندووت بکات.

٥: دەستبردن بۆ گوێ یان ڕوومەت: هەندێک جار ئازاری پووکەکە بڵاو دەبێتەوە منداڵەکە دەست بۆ گوێ یان ڕوومەتی دەدات.

چۆن یارمەتی بدەین و هێوری بکەینەوە؟

١: پووکی بە هێواشی بشێلە: دەستەکانت بە باشی بشۆ، پاشان بە پەنجەیەکی خاوێن یان پارچە قوماشێکی نەرم و شێدار ( کەمێک سارد ) بە هێواشی مەساجی بۆ پووکی بکە.

٢: ددانکێشەی سارد: ددانکێشەیەکی پلاستیک بدەرێ بەڵام پەشوەختە بیکە بەفرگرەوە.