بێگوومان زۆرێک لە ئافرەتان بە تایبەت ئەوانەی یەکەم دووگیانیانە لە کۆتا مانگی دووگیانیاندا هەمیشە ترسی ئەوەیان هەیە ئاخۆ کەی منداڵەکەیان دەبێت ئەم نادیارییە هەمیشە دڵەڕاوکێ بۆ خانمان دروست دەکات و وا دەکات کە کار بکاتە سەر دەروونی ئافرەتەکە بۆیە ئێمە لێرەدا کۆمەڵێک نیشانە دەخەینە ڕوو بۆ ئەوەی هەر کاتێک کە خانمان ئەم نیشانانەیان هەست پێكرد خۆیان بۆ مبداڵبوون ئامادە بکەن:
١: داکەوتنی سک: ( هەناسەدانت ئاسان تر دەبێت، لەوانەیە فشار لەسەر میزڵدانت زیاتر ببێت )
٢: دەردانی مووکووس پلاک: ( دەردانی لینجی ڕوون یان پەمەیی هاوشێوەی جەلی، بەڵام هەموو کات مانای دەستپێکی بەپەلەی پڕۆسەی دووگیانی نییە )
٣: ژانە ڕاستەقینەکان: ( ڕێک، بەهێزتر دەبێت، لەگەڵ پشوودان ئارام نابیتەوە )
٤: تەقینی سەرئاو: ( ئەمەیان ڕاستەوخۆ پێویستی بەوەیە دکتۆر بت بینێت )
وەڵامێک بنووسە