بوونی غازات لە منداڵدا، بەتایبەتی لە مانگەکانی سەرەتای تەمەنیدا، دیاردەیەکی زۆر باو و سروشتییە. زۆرجار دایک و باوکان بە بینینی گریان و بێتاقەتی منداڵەکەیان نیگەران دەبن، بەڵام پێویستە بزانین کە ئەمە بەشێکی ئاساییە لە گەشەکردنی کۆئەندامی هەرسکردنی کۆرپە. کاتێک منداڵەکە هەوڵ دەدات خۆراک هەرس بکات، یان لە کاتی شیرخواردندا بڕێک هەوای زیادە دەچێتە گەدەیەوە، ئەمە دەبێتە هۆی دروستبوونی غازات کە دەبێتە مایەی ناڕەحەتی بۆ منداڵەکە.

لێرە چەند ڕێگایەک بۆ کەمکردنەوەی غازات لە منداڵاندا دەخەینە ڕوو:

١: جوڵاندنی قاچەکانی کۆرپە وەک لێخوڕینی پاسکیل.

٢: شێلان ( مەساجکردنی ) سکی کۆرپەلە.

٣: لەباوەشکردن و جوڵاندنی کۆرپەلە بە نەرمی.

٤: ( قرقێنە هێنانەوەی ) کۆرپەکەت بە بەردەوامی.

٥: بە ڕێکی و ستوونی گرتنی کۆرپەکەت لەدوای شیرپێدان.

٦: جوڵاندنی کۆرپەکەت بۆ سەرەو خوارەوە بە نەرمی.