ماوەی دووگیانی ئەو ماوەیەیە کە بە شێوەیەکی سروشتی خوێن لە دۆخێکی خەستیی زیاتر دایە بە بەراورد بە پێش دووگیانی ئەمەش لەپێناو پاراستنی تەندروستیی دایکەکە، لە خوێنەربوونی کاتی دووگیانی و مناڵبوون و دوای مناڵبوون، بەڵام هەندێكجار لەهەندا کەسدا خەستیی خوێن بە رێژەیەڵ دەبێت کە کێشە بۆ خانمەکە یان کۆرپەلەکە دروست دەکات.


کێین ئەو خانمانەی مەترسیی خەستبوونەوەی خوێنیان زیاترە لە ماوەی دووگیانیدا؟


ئەگەر خانمەکە ئەم حاڵەتانەی هەبێت، مەترسیی خەستبوونەوەی خوێنی زیاترە لە ماوەی دووگیانیدا لەوانە:

١: پێشتر خانمەکە گرفتی خوێنخەستی هەبووبێت.

٢: تەمەنی سەرووی 35 ساڵ بیت.

٣: کێشی خانمەکە زۆر بێت.

٤: خانمەکە لە چوار دووگیانی زیاتری کردبێت.

٥: نەخۆشیی خوێنی لەگەڵدا بێت وەک نەخۆشیی ترۆمبۆفیلیا.

٦: نەشتەرگەرییەک بۆکرابێت لە ماوەی دووگیانی یان دوای منداڵبوونەکانی پێشتری.

٧: لە ماوەی دووگیانیدا گرفتی بەرزەفشاری خوێنی هەبێت.

٨: خانمەکە جوڵەی کەم بیت.

٩: بوونی هەوکردنێکی زۆر.

١٠: وشکبوونەوەی زۆر.

١١: گەشتکردنی ماوە درێژ.

١٢: خانمەکە نەشتەرگەریی منداڵبوونی بۆ ئەنجام درابێت.

١٣: دووگیانیی خانمەکە دووانە یان زیاتر بێت.
سەرچاوە: د. هودا محێدین