ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت زۆر داوای مۆبایل ده‌کات یان کاتێک مۆبایله‌که‌ی یان ئایپاده‌که‌ی لێوه‌رده‌گری توڕە ده‌بێت و زۆر فشارت بۆ دیێنێت تا پیی بده‌یه‌وه‌، ئەم ڕەفتارانە چەند هۆکارێکی هەیە:


١: یاری و ڤیدیۆکانی ناو مۆبایل به‌ شێوازێکی زیره‌کانه‌ دیزاین کراون که‌ له‌ کاتی به‌کارهێنانیاندا، مێشکی منداڵ بریقی زۆر و له‌ ناکاوی دۆپامین ده‌رده‌دات. به‌ پێچه‌وانه‌ی چالاکیه‌ ئاساییه‌کانی ژیانی ڕوژانه‌ (وه‌ک یاری کردن به‌ دار یان لەگەڵ منداڵان) که‌ دۆپامین به‌ خێراییه‌کی که‌م و ته‌ندروست ده‌رده‌ده‌ن، شاشه‌کان ده‌بنه‌ هۆی دروستبوونی ( لافاوی دۆپامین )ئه‌مه‌ش وای لێده‌کات منداڵ هه‌میشه‌ داوای مۆبایل بکات، چونکه‌ مێشکی چێژێکی خێرا و زۆری لی ده‌بینیت و کاره ئاساییه‌کانی تری ژیان به‌لایه‌وه‌ بیزارکه‌ر ده‌بن.


٢: مۆبایل بۆته‌ به‌شێک له‌ ڕۆتینه‌که‌ی به‌کارهێنانی مۆبایل وه‌ک چاره‌سه‌ر له‌ کاتی نانخواردن، بیزاری یان تووره‌ییدا، منداڵ فیرده‌کات که‌ ته‌نها شاشه‌ ده‌توانیت هه‌سته‌کان کۆنترۆڵ بکات.


٣: کاتیک جێگره‌وه‌یه‌کی خۆش و سه‌رنجراکیش نه‌بیت، منداڵ هه‌ر زوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و داوای مۆبایل ده‌کاتەوە.


٤: هەمیشە هەوڵ بدە جێگرەوەیەکی باشتر لە مۆبایل پێشکەشی منداڵەکەت بکەیت.