کیسی هێلکەدان تورەگەیەکی پڕ لە شلەیە، لەناو یان لە ڕووی هێلکەدان دروست دەبێت، زۆربەی خانمان لە ماوەی ژیانیاندا لانی کەم جارێک تووشی گرفتی بوونی کیسی هێلکەدان دەبن، بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکەن.
نیشانەکانی بوونی گرفتی کیسی هێلکەدان چین؟
زۆرجار کیشەکانی هێلکەدان بچووکن و هیچ نیشانەیەکیان نییە، بەڵام ئەگەر گەورە بن، ڕەنگە ئەم نیشانانە دروست ببن:
١: ئازارێکی زۆر لە بەشی خوارەوەی سک
٢: هەستکردن بە قوڕسی و ئاوسانی بەردەوامی سک
٣: تێکچوونی کاتی سووڕی مانگانە
٤: ئازار لەکاتی ئەنجامدانی کاروچالاکیی تووند
کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت؟
ئەگەر ئەم نیشانانەت هەبوو پێویستە بە پەلە پشکنین بکەیت:
١: ئازارێکی لەناکاو و زۆر توند
٢: ئازارەکە تا و ڕشانەوەی لەگەڵدا بێت
٣:هەناسەتوندی و سەرگێژخواردنی لەناکاو
سەرچاوە: دکتۆرە فاتیح مەعروف
وەڵامێک بنووسە